٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەت بۆ سەرەخۆشی سەردانی نووسینگەی دەم پارتییان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نوێنەرانی سەرۆک بارزانی و نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، بۆ گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی، سەردانی نووسینگەی (دەم پارتی)یان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کەمال کەرکووکی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەری بڵند ئیسماعیل و عەلی عەونی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و ھاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی (سری سورەییا ئۆندەر) سەردانی نووسینگەی ھەولێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتیـان کرد.

لە سەردانەکەدا پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار