مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی کوڕی ئەیاد عەللاوی لە بەغدا كرد

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، بەشداری لە پرسەی (حەمزە)ی کوڕی ئەیاد عەلاوی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.
ئەیاد عەلاوی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ ھاوخەمی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە پرسەکەی دەربڕی.




