٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەی خۆر قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "پرۆسەی پێدانی قەرز بە ھاووڵاتییان لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، بۆ ئەوەی کارەبا لە وزەی خۆر بەرھەم بێنن، بۆ ئەو مەبەستە ھاووڵاتیی دەتوانێت تا ٣٠ملیۆن دینار قەرز وەربگرێت." 

 

ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "بانکی ناوەندی عێراق لەرێگەی بانکی دیکەی ئەھلی بڕیاری داوە قەرز بەو ھاووڵاتییانە بدات کارەبا لە وزەی خۆر بەرھەم دێنن، من خۆم دوێنێ ئەو قەرزەم وەرگرتووە، پێش پێنج مانگ لە ھەوڵدابووین، ھەندێک بەربەست ھەبوون چارەسەرکران، بۆیە لە دوو ڕۆژی داھاتوو، کۆمپانیا دێت وزەی خۆرمان بۆ دەبەستێت و دەبینە خاوەن کارەبا لە وزەی خۆر. 

دوو ڕێگا ھەن بۆ ئەوەی پارە وەربگری، یەکێک لەوانە خۆت بچیتە بانکێک و بە نرخی دیاریکراو و جێگیر لەگەڵی بەشداربی، لە ماڵپەڕی بانکی ناوەندی زانیاری ھەیە و ناوی کۆمپانیاکانیشی تێدایە، بە چ شێوەیەک دەتەوێت ھەڵیدەبژێری، ئەگەر نا دەچیە بانکێک، لەوێ ڕەوانەی کۆمپانیایەکت دکەن بۆ ئەوەی ببیە خاوەن کارەبا لە وزەی خۆر، ژمارەی ئەو بانکانەی بۆ پێدانی قەرز و پرۆسەکەش دیاریکراون بەردەوام لە زیادبوون دان  و بانکی زیاتر دێنە ناوپرۆسەکە." 
ئامانج مەحمود ھەرکی گوتیشی "بۆ ماڵان ٧ تا ٣٠ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و پێویستە لە ماوەی ٧ ساڵ پارەکە بگەڕێننەوە، ڕێکارەکانیش بەپێی مەرجەکانی بانکەکان دەبێت و ماوەی شەش مانگی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی دەست پێبکات، ئێستا لە قۆناغی یەکەم چەند بانکێک ئەو کارە دەکەن و ئەو قەرزە بۆ مووچەخۆر و بێمووچەش دەبێت.

ئامانجیش کەمکردنەوەی فشاری سەر کارەبای و پاککردنەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستانە." 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار