دهۆك له ئاستی عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته یەکەمە

دهۆك - kdp.info - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی دهۆك ده‌ڵێ، پارێزگای دهۆك له به‌رهه‌م هێنانی په‌تاته له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، حكوومه‌ت هاوكاری جووتیارانه بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می په‌تاته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئه‌مساڵ 48 هه‌زار دۆنم زه‌وی به به‌رهه‌می په‌تاته له سنوری پارێزگای دهۆك داچێندراوه و پێشبینی ده‌كه‌ین 600 هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جووتیارانی پارێزگای دهۆك بێت، چونكه پارێزگای دهۆك خاكێكی به پیتی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ، به‌تایبه‌تیش به‌رهه‌م هێنانی په‌تاته ئه‌وه‌ش وایكردووه پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق له به‌رهه‌م هێنانی په‌تاته به پله‌ی یه‌كه‌م بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك ده‌شڵێت، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پالپشتی و هاوكاری جووتیارانه بۆ به‌رهه‌م هێنان و بۆ نموونه حكوومه‌ت هاوكاربووه په‌تاته‌ی دهۆك هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بكات، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می په‌تاته‌ی دهۆك ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانیش ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رووی پێكهاته‌وه یه‌كێكه به جۆره باش و نایابه‌كانی په‌تاته."
ئه‌حمه‌د جه‌میل روونی كرده‌وه، "هه‌ر بۆ پالپشتی جووتیاران حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاربووه بۆ دروستكردنی 126 كۆگای ساركه‌ره‌وه بۆ پاراستنی به‌رهه‌می جووتیاران و توانای هه‌ڵگرتنی 500 هه‌زار تۆن په‌تاته‌ی هه‌یه له هه‌ردوو جۆری په‌تاته‌ی خواردن و پیشه‌سازی، رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان زیاتره له خواستی ناوخۆ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت."
قائید میرۆ




