٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاراندا دووپاتی دەکاتەوە کە داکۆکی دەکات لە مافی کرێکاران و پەیامی پیرۆزباییش ئاراستەی تەواوی کرێکارانی جیھانی کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم.

ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداریی کارای کرێکارانی کوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، ھەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی ھەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ھیوادارم ھەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.

هەواڵی پەیوەندیدار