ئه‌مه‌ل جه‌لال: له كه‌رتی گه‌شتیاری ڕێژه‌ی كاری ده‌ستی ناوخۆ ده‌گاتە 80%

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ "ڕێژه‌ی كاری ده‌ستی ناوخۆیی له‌ناو كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌گاته 80%، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بە مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه و پلانه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌نجام ده‌دات.
پلان هه‌یه له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار ئه‌نجام بدرێت، ده‌مانه‌وێ سوود له هه‌موو بواره‌كانی ئاینی و وه‌رزش و پزیشكی ببینین بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێت "له هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی كاری ده‌ستی ناوخۆیی له كه‌رتی گه‌شتوگوزار جێگه‌ی دڵخۆشییه، چونكه 80%ی ده‌ستی كار له كه‌رته‌كه‌دا ده‌ستی كاری ناوخۆییه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره و هه‌وڵ دەدەین زیادیشی بکەین."
ئه‌مه‌ل جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "كه‌رتی گه‌شتوگوزار پێویستی به ڕێبه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه، ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رچووانی عونەرە جوانەکان و ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یوه‌ندیان به گه‌شتوگوزاره‌وه هه‌یه ده‌ڕه‌خسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی كاری ده‌ستیی ڕۆڵیان هه‌بێت له كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا."
قائید میرۆ




