نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له د. محه‌مه‌د شوکری ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- چوارشه‌ممه 2025/4/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووی دایکیان، سه‌ره‌خۆشیى له خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز د. محه‌مه‌د شوکری، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەواده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شییان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕى.




