مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دایکی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی لێدەکات.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی گەیاندە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، "سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و ھاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی".




