٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مام سلێمان کوێخا عەبدوڵڵای دۆڵەڕەقە) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مام سلێمان کوێخا عەبدوڵڵای دۆڵەڕەقە) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (مام سلێمان کوێخا عەبدوڵڵای دۆڵەڕەقە)                   ‌                                           

بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراو و پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (مام سلێمان کوێخا عەبدوڵڵای دۆڵەڕەقە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.‌                 

ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲٨ی نیسانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار