نێچیرڤان بارزانى سهرهخۆشى له شیرین ئامێدى دهكات

ھەولێر-KDP.info-سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی شیرین ئامێدی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو شیرین ئامێدی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سەعید ئامێدی ـ ی ھاوسەری و پێشمەرگە و کەسایەتیی دیار، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خانەوادەی بەڕێزیان کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە خاتوو شیرین ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و کەسوکارەکەیانی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی و ھاوبەشییان لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی.




