مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "پیرۆزبایی لە مارک کارنی دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی کەنەدا."
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "چاومان لەوەیە کە لە سایەی سەرکردایەتیتاندا، پەرە بە ھاوبەشیی و پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان گەلەکانمان بدەین، پابەندیی کەنەدا بە سەقامگیریی جیھانی جێگەی بایەخی زۆری ئێمەیە."




