٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی دوو ھێرشی درۆنی گرووپێکی تیرۆریستی، پێنج پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دھۆک بریندار بوون.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان:

دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو ھێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دھۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.

بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی ھەرجۆرە پیلان و ھێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.

لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم خەریکە بە ئەنجام دەگات، ھەندێ لایەن و گرووپ ھەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.

ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە، ھۆشداری دەدەینە ھەموو ئەو گرووپ و لایەنانەی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.

ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بە ھەر ھێرشێکی تێکدەرانە.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار