٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نێرده‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگیی ھاوبەش تاوتوێ کران، ھەروەھا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی یەکێتیی ئەورووپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و ھاوکاریی ئابووری و کولتووریدا.

لای خۆیەوە، باڵیۆز تۆماس سەیلەر، پابەندیی یەکێتیی ئەورووپای بە بەردەوامیی پشتگیری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەورووپای بۆ برەودان بە بوارەکانی ھاوکاری لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا نیشان دا.​​​​​​​​​​​​​​​​

دۆخی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار