نوخشە ناسیح: ئاوەدانی و خزمەتکردن بۆ هەڵەبجە دەست پێدەکات

بەغدا -KDP.info- لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە وەفدێکی باڵای هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی پارێزگار کرد، واژووی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە کۆشکی کۆمارییەوە لە بەغدا، ڕایگەیاند "سوپاس بۆ سەرۆککۆماری عێراق.
واژووی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد پشتیوانی کردووین، سوپاسیش بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردییەکان."
نوخشە ناسیح گوتیشی "لە دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوکرایەوە، ڕێکارەکان دەست پێدەکات، چەندین بەڕێوەبەرایەتی فیدراڵیش ئێستا لە هەڵەبجە هەنە، وەک پاسپۆرت و پسوولەی خۆراک و ژمارەی ئۆتۆمبێل".
زیاتر گوتی "بەیانی پاش 37 ساڵ ناخۆشی ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین، لەڕووی مەعنەویەوە بۆمان گرنگ بوو، پێمان وایە بوژانەوەی هەڵەبجە و خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان دەست پێدەکات".
عەزیز ڕەسووڵ




