بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ٥٨ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخی) پیرۆز دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٥٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخی) پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (التاخی)
لە بیرەوەری (٥٨)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخی) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕی ڕۆژنامەکە دەکەین، ئەو ڕۆژنامەیە، کە بە بڕیار و ڕێنوێنی (بارزانیی نەمر) دەرچوو، یەکێکە لەو دەسکەوتە گرنگانەی بواری میدیایی بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بەگشتی.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی گرنگی و کاریگەریی خۆی ھەیە بەو پێیەی ئامرازێکی بنەڕەتی گەیاندنی ھەواڵ و زانیارییە، بەمەش چەندین خەسڵەتی ھەیە و لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گونجاوە، بۆیە پێویستە ڕۆژنامەی (التاخی)یش زیاتر ئەو ڕۆڵەی خۆی ببینێ و بەپێی بنەما ڕاست و دروستەکانی پەیامی خۆی سات بە سات بە خوێنەرانی بگەیەنێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥




