٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕێزلێنانی بەخشیە نووسەران (ئاواز دزەیی و ئەقیلا ڕواندزی)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، لە بارەگای بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە نووسەران (ئاواز دزەیی و ئەقیلا ڕواندزی) ساز کرا.

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، ڕۆشنبیر، ئەدیب، نووسەر و ڕۆژنامەڤانان، لە باخچەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بەڕێوەچوو.
 
لەمبارەشەوە، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، گوتاری بەخێرھاتنی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە دوو نووسەری بە توانا و خەمخۆری کورد بگرین، کە ساڵانێکی زۆرە لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبیدا کار دەکەن و ھەوڵیان داوە نەوەی نوێ بە مێژوو و کەلتووری نەتەوەکەمان ئاشنا بکەن، ئاواز دزەیی و عەقیلا ڕواندزی، ئەو دوو تێکۆشەرەی کە بە وشە خەباتیان کردووە و بە قەڵەم داکۆکییان لە ناسنامەی کورد کردووە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا، ھەردوو نووسەر ئەقیلا ڕواندزی و ئاواز دزەیی گوتاری خۆیان پێشکەش کرد و تێیدا سوپاسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم مەڕاسیمە.

ھەروەھا ھەریەکە لە دکتۆرە کوردستان موکریانی و دکتۆر محەممەد خدر خوێندنەوەیەکیان بۆ ھەردوو کتێبەکە پێشکەش کرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان و گوڵی وەفا پێشکەشی ھەردوو نووسەر کرا و دواتر ھەردوو کتێبی "ناندینی کوردی و فۆلکلۆری کوردی ناوچەی دەشتی دزەیی" دابەشکران بەسەر ئامادەبووان.

هەواڵی پەیوەندیدار