٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردنیی ھاشمی.

لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێزیان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆدەبێتەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و ھاریکاریی ھاوبەشی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەکەن.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار