نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى سهركهوتنى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد دهكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاکە ڕێگەی مسۆگەرکردنی مافەکانی کوردە لە سووریا."
ستایش و دەستخۆشی بۆ بەڕێز مەزڵووم عەبدی و ENKS و ھەموو ئەو خوشک و برایانەی کاریان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی کورد لە سووریا کرد. پیرۆزباییی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە لە ھەمووان دەکەم کە مایەی خۆشحاڵییەکی زۆرە و دڵی گەلی کوردستانی لە ھەموو شوێنێک خۆش کرد.
ھیوادارم ببێتە ھۆی پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی کورد کە تاقە ڕێگەی مسۆگەرکردنی مافەکانی کوردە لە سووریا. ھەموو پشتگیری و ھاوکارییەکمان بۆ ئەو ھەوڵە دڵسۆزانە و بۆ مافە ڕەواکانی کورد و ھەموو پێکھاتەکان، ھەروەھا بۆ ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و ناوچەکە دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٤/٢٦




