سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: لهم ناخۆشییهدا هاوسۆزو هاوخهمتانین

ھەولێر-KDP.info- بەھۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە ئەمڕۆ شەممە بەندەری شەھید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئیران گرتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی.
سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەری شەھید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس دەکەین. لەم ناخۆشییەدا ھاوسۆز و ھاوخەمیانین.
لە خوای مەزن داواکارین گیانی قوربانییان شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت. ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران و سەلامەتی و ئارامی بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٤/٢٦




