مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی ئوردن کرد

ھەولێر-KDP..info- لەمیانی دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد.
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فییسبووک رایگەیاند، کە پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کردووە و ئەمەش دەقەکەیەتی:
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.
جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەردوولا کردەوە و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەم دووپات کردەوە .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و دارایی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ،هەروەها دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.




