٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی رێکخستن و فراکسیۆنی پارتی تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جەماوەری سنووری مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.

یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھاتووین بۆ ئەوەی بەڵێنی وەفا بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر دووپات بکەینەوە و کار بکەین لە پێناو پەیامی راستی و نوێکردنەوەی بەڵێن بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر.

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی، ئێمە وەکو ھەردوو لقی ٥ی پارتی لە بەغدا و لقی١٥ی پارتی لە خانەقین و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ھاتووین بۆ ئەوەی دڵسۆزی و وەفا و بەڵێن بۆ رێبازی بارزانیی نەمر دووپات بکەینەوە و کادیرانمان بەڵێن دووپات دەکەنەوە بە ھەمان روحیەتی دکتۆر جەعفەر و محەمەد حەبیب و لەیلا قاسم و عەزیز پشتیوان و ھەموو ئەو دڵسۆزانە، بۆ ئەوەی کاربکەین لە پێناو گەیاندنی پەیامی راستی و دروستیی رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر.

لای خۆیانەوە، مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بڵاویان کردووەتەوە، لە مەزاری نەمران کادیرانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و ھەردوو لقی ٥ی بەغدا و لقی١٥ی خانەقین و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی ئیداری و سەربازی، لەسەر مەزاری نەمران بەڵێنیان دووپات کردەوە، کە بەوپەری دڵسۆزییەوە بەردەوام دەبن لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و پێشمەرگەی بەوەفای سەرۆک و رابەرمان (سەرۆک بارزانی) دەبین و داکۆکی و پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان دەکەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار