٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- جەماوەر و کادیری پارتی لە سنووری نەینەوا و دەشتی نەینەوا و شنگال و لە گشت پێکهاتە جیاجیاکان و نەتەوە جیاوازەکان و کەسایەتیە ئاینیەکان و گشت چین و توێژەکان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە دەڤەری بارزان. بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیش لە نەینەوا لە وتەیەکدا گوتی، مەبەست لە سەردانەکە دووپاتکردنەوەی سۆز و پەیمان بوو بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، کە ڕێبازی پێکەوەژیان و نیشتیمانپەروەری و دیموکراسیە.

بەسەرپەرشتی نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، جەماوەر و کادیری پارتی لە سنووری نەینەوا و دەشتی نەینەوا و شنگال و لە گشت پێکهاتە جیاجیاکان و نەتەوە جیاوازەکان و کەسایەتیە ئاینیەکان و گشت چین و توێژەکان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە دەڤەری بارزان.

مەبەست لە سەردانەکە دووپاتکردنەوەی سۆز و پەیمان بوو بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، کە ڕێبازی پێکەوەژیان و نیشتیمانپەروەری و دیموکراسیە.

لای خۆیەوە نەوزاد هادی دەستخۆشی لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد کە بە دڵسۆزیەوە ئامادەبوون، هەروەها دەست خۆشی لە ستافی و سەرپەرشتیکاری مەزاری نەمران کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە لە کادیران و جەماوەری پارتی.

هەواڵی پەیوەندیدار