سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی پاپای ڤاتیکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بڕیاریشە سبەی لە ڤاتیکان لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە پاپا فرەنسیس بەشدار دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٤/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ بەشداری لە ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە لە ھەمان کاتدا نوێنەرایەتیی عێراقیش دەکات، سبەی شەممە لە ڤاتیکان لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە پاپا فرەنسیس بەشدار دەبێت کە لە سەرانسەری جیھانەوە، بەشداریی تێدا دەکرێت.




