٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە داواکاری گشتیی هۆڵەندا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی ھۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا کار و ھەوڵەکانی لەپێناو بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییانی ئەو تاوانانە بەرز نرخاند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ھێنانەکایەی دادپەروەری کرا

هەواڵی پەیوەندیدار