٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: بە شکۆدارییەوە یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ و گولەبارانکردنی ڕاپەڕین دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە ساڵیادی ھەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ گوللـەبارانکردنی ڕاپەڕین لەلایەن رژێمی بەعسەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت: "بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە و دەڵێت: "لە ٥١ەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و ٤٣یەمین ساڵیادی گوللـەبارانکردنی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ھەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار