سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز سام بڕاونباک دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز سام بڕاونباک سیاسەتوانی ناسراو و سیناتۆر و حاکمی پێشووی ویلایەتی کەنساسی ئەمەریکی و شاندێکی یاوەری کرد کە بۆ بەشداریی لە ڕۆژی نزای نیشتمانی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
باڵیۆز بڕاونباک ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینی ھەرێمی کوردستانی کرد و ئەنجامدانی ڕێورەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان بە دەستپێشخەرییەکی ناوازە و گرنگ ناوبرد.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکھاتەی جیاواز بووە و پابەندین بە پاراستن و گەشەپێدانی ئەم کولتوورە و ئاشتی و تەبایی نێوان گشت پێکھاتەکان.




