نێچیرڤان بارزانی لە نزای نیشتمانی: فرەیی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، ههمیشه جێگەی شانازیمان بووه

ھەولێر-KDP. info. سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، فرەیی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، هەرگیز بارقورسى نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و سەقامگیرییە و ههمیشه جێگەی شانازیمان بووه. هەرێمی کوردستانیش سەلماندوویەتی نموونەیەکی قاقیعییە لە پاراستنی ئازادییە ئایینییەکان.
لە رۆژی نزای نیشتمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به درێژایی ساڵان، هەرێمى كوردستان سەلماندوویەتی کە نموونەیەکی واقیعییە لە رێزگرتن لە فرەیی و پاراستنی ئازادییە ئایینیییەکان و، دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ ههموو پێکهاتە جیاوازەکان له ههر ئایین و نهتهوهیهك بن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی، "باوەڕمان وایە کە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و به رێزگرتن لە شكۆى مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی، سهرچاوه دهگرێت. ئەم بەهایانە كاتێك تهواو جێگیر دهبن كه لە سیاسەتە گشتییەکان، پەروەردە، دادپەروەری و هاوکاریی نێوان ئایین و کولتوورەکاندا، پشتگیریى هەبێت و به بڕواوه كاریان بۆ بكرێت. ئێمهش له ههرێمى كوردستان، به جددى و بێ راوهستان، كاریان بۆ دهكهین."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەزموونەکان و مێژوو سەلماندوویانە، گفتوگۆی راستگۆیانە، باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانە لەنێوان خەڵکدا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم چالاکییە بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زیاترى کولتووری لێكگەیشتن و رێزلهیهكگرتن، ههروهها پەیامێکه لە کوردستانەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: "فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگەکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن."




