د.ھێمن ھەورامی: سەرۆک بارزانی پارێزەری پاراستنی فرەئایینی و کولتووری پێکەوەژیانە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە کوردستان ڕایگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا بۆ ڕێزگرتن لە ڕێوڕەسمەکە نییە، بەڵکو ئەوە نیشاندانی ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانە بۆ پێکەوەژیانی پێکھاتەکان و لایەنەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە کوردستان گوتی: جێگای شانازییە ئەمڕۆ ھەموومان لێرە کۆبووینەتەوە بۆ دوعا کردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان کە ھەموو سنوورەکان دەبڕێت.
ھێمن ھەورامی ڕایگەیاند: کوردستان نموونەی گەشانەوە و پێکەوەژیانە، کوردستان ڕووگەی کەسانی پەراوێزخراو و زوڵملێکراوە، بەدرێژایی مێژووی خۆمان قوربانیمان داوە بۆ گەیشتن بە بەھا و ئامانجە مەزنەکان، بۆیە ئێستا ئێمە بە ھێزەوە دەردەکەوین و وابەستەی بەھاکانین لەگەڵ نەوەکانی داھاتوو
هاوکات باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانییشی کرد و ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی پارێزەری پاراستنی فرەئایینی و کولتووری پێکەوەژیانە، ھەمیشە جەخت لە مافی پێکھاتەکان دەکاتەوە، هەروەها سەرۆکی حکوومەت پێداگری لە زامنکردنی مافی پێکھاتەکان لە پەرلەمان کرد.




