لویس ساکۆ: سوپاس بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەو دیدگایەی بۆ دیموکراسی هەیەتی

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، ڕۆژی نزای نیشتیمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، لە ڕێوڕەسمەکە گوتی: زۆر سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیە کە پێی دەڵێن ڕۆژی نزای نیشتیمانی.
لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو دیدگایە ژیرانەی بۆ بەرجەستەکردنی دیموکراسیەت و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی شارستانی ھەیەتی، ھەروەھا ڕێزگرتن لە بەھاکان و نیشتیمانی و پێکەوەژیان، ھەروەھا بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام لەگەڵ کڕۆکی ڕووداوە خەمگین و نیگەرانییەکان بوون.
لویس ساکۆ جەختیشی کردەوە، ناکرێت ئەوە لەبیر بکەین کە ھەرێمی کوردستان ھەزاران ئاوارەی مەسیحی لە خۆ گرتووە، ھەروەھا ئێستا لە ناوچەکەدا جەنگ و ناکۆکی زۆر ھەیە، کە مەرگ و وێرانکارییەکان دەخوڵقینێت، ئەمەش بەسە کە تەماشای غەززە بکەین، کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دابەشکاری دروست دەکەن، ھەروەھا ھاوکێشە و پارسەنگی ھێز دابەش دەکەن، بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
باسی لەوەشکرد، ئەو دۆخە ئەوە دەخوازێت کە گفتوگۆی زیاتر ھەبێت بۆ کارکردنی ھاوبەش و کە دڵنیایی چارەکردنی کێشە کەڵەکبووەکان بدات و بە ئاراستەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و ئاسایش ھەنگاو بنێین، پێویستە یاسای نوێ ھەبێت یەکسانی لە نێوان پێکھاتەکان لە خۆبگرێت، ھانی بنیات نانەوە و گەشەپێدان بدەن.
کاردینال لویس ساکۆ، ڕوونیشی کردەوە، ھەندێک یاسایی کۆن ھەن کاریان پێدەکرێت، کەچی ئێمە لەسەردەمی خێرایی داین، بەھەمان شێوە ئەو پاشاگەرایەتییەی ھەیە، نە موسڵمان نە جوو نە مەسیحی لە خۆناگرن، کێشە لە ئاینەکان نییە، بەڵکو کێشە لە قۆستنەوە و بەکارھێنانی ئاینەکان ھەیە، لە پێناو ئامانجی سیاسیی و ئابووری.
هاوکات ڕاشیگەیاند، خوای گەورە ئێمەی دروست کردووە، بۆ ئەوەی خوشک و برابین و بە ئاشتیی و خۆشی بژین، نەک یەکتر بکوژین، تاوەکوو ئێستاش لە جیھانی ئەمڕۆماندا ئاشتی پێویست و گرنگە، لەم ناوچەیەدا گەلانێکی زۆر ئازار دەچێژن بەھۆی جەنگ و ململانێکان.
ساکۆ ئاماژەی بەوەش دا، ئێمە پاپا فرانسیسمان لەدەستدا کە کەسایەتییەکی نایاب بوو، ھەروەھا ئەو دەنگێک بوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی جەنگ و گفتوگۆکردن ئاشتی، بەدوای دادگەریی ئاینەکان وێڵ بوو، ئەو برایەتییەشمان لەگەڵ شیخی ئەزھەر لەبیر ناچێت کە ئیمزامان کرد لەساڵی ٢٠١٧.




