٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: شانازی بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣-٠٤-٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و جیھان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستیپێکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا سەرۆک بارزانی گوتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە کۆبوونەوەیەکی وا لە کوردستان ڕێک دەخرێت و مەبەست ئەوەیە کە جیھان ئاشنا ببێت بەو کەلتوورە دەوڵەمەندەی کە لە کوردستان ھەیە و لە دێر زەمانەوە ئەو کەلتوورە لە کوردستان ھەبووە، ئەویش کەلتووری پێکەوەژیان و یەکتری قەبووڵکردن و ئازادیی بیروڕا و دین و مەزھەبە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، خوداپەرستی خاڵێکی ھاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئاینەکانی جیاواز، حەق جیا ناکرێتەوە، گەیشتن بە حەق ڕێگەی زۆرە و ئایینە پیرۆزەکان ھەموویان کە حەقیقەتی وەحدانیەتی خودایان قەبووڵە، ھەموویان بە دوای ئەو ڕاستییەدا دەگەڕێن و پێویستە ڕێز لە ھەموویان بگیرێت، جەوھەری دینیش ئەخلاقە.

هەواڵی پەیوەندیدار