بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و جیھان، ئەمڕۆ ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و جیھان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان ئەم ڕێوڕەسمە دەکرێت و لە ئەمڕۆوە تا ٢٥ی ئەم مانگە لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) بەڕێوە دەچێت.




