فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، لەڕووی مەشق و لۆجستییەوە.
لای خۆیەوە فەریق سیھاد بارزانی سوپاسی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانانی کرد و بەردەوامی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زانی.





