مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام ڕەفعەت کاوانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (بەدیعە سابیر) پرسەنامەیەک ئاراستەی (مام ڕەفعەت کاوانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ بەڕێز (مام ڕەفعەت کاوانی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (بەدیعە سابیر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەڤاڵان و دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ی نیسانی ۲۰۲٥




