سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کۆبوونەوە، ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا، ھاوکات ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو لە زووترین کاتدا کردەوە.




