نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عێراق كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/4/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا لە عێراق، بەڕێز ئیرفان سدیق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان وێڕاى ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جەختی لە خواستى هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ هەولێر دەربڕی و جەختی له خواستى وڵاتەکەی بۆ بەردەوامى و بره‌ودان به هاریکاریى هه‌مه‌لایه‌نه لەگەڵ هەرێمى كوردستان لەسەر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبەش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە عێراق و ناوچەکەدا، به‌رز نرخاند.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




