فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی.
١٢٧ ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی بە دەرفەت دەزانین کە پیرۆزباییەکی گەرم لە تێکڕای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بکەین، ئەوان ھەردەم لە سەنگەری داکۆکی کردن لە پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیاندا بوون و بە مکوڕ بوونەوە فاکتەرێکی مەدەنی و شارستانی بوون، بە ئێستاشەوە، بۆ پاراستنی بەھاکانی گەل و وڵاتمان.
ھاوکات یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش بە دەرفەت دەزانین، کە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێکخراوە پیشەییە و تەواوی ئەندامانی بکەین، پێشمان وایە ئەمڕۆ سەندیکا بوو بە چەتری کۆکردنەوەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و نوێنەرایەتی کردنیان و داکۆکیکردن لە ماف و ئەرکی ئەندامانی، بە ھەوڵی ھەموو لایەکیش ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان بوونەتە توێژێکی یەکجار کاریگەر لە داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی




