سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە عەدنان ئەلزورفی کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی (الوفاء)ی عێراقی، پەرلەمانتار عەدنان ئەلزورفی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.




