پهیامی سهرهخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی پاپای فرانسیس دەڵێت: جیھان داکۆکیکارێکی دڵسۆزیی و یەکگرتوویی لەدەست دا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە ڤاتیکان و بڕوادارانی کاسۆلیکی لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکات و دەڵێت: بە کۆچی دوایی پاپا، جیھان داکۆکیکارێکی دڵسۆزیی و یەکگرتوویی لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە ئەسقەفی ڕۆما کۆچی دوایی کرد.
ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماریۆ بێرگۆلیۆیە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە ١٣ـی ئاداری ٢٠١٣ بە پاپای ڤاتیکان ھەڵبژێردرا.




