ئەمڕۆ سلێمانی لە بارزان بوو

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠-٤-٢٠٢٥، جەماوەری سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی لە گوتەیەکدا گوتی، بارزان لانەی شێران، ڕەمزی قوربانیدان و بەرخودان و قوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدانە و ئێمە ھێز و ئیرادەو پشتیوانی پارتی کوردایەتین.

لە سەردانەکەیاندا بۆ مەزاری نەمران جەماوەری پارتی پەروەری ھەر چوار لقی (٢١،١٢،١١،٤) لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە – ڕاپەڕین سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە بارزانی سەرکەش و بەڵێن وەفایان بۆ ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی نوێکردەوە و لە گوتەیەکدا بەناوی جەماوەری سنوورەکەوە عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (سلێمانی - ھەڵەبجە – ڕاپەڕین) گوتی: ھاتنی جەماوەری پارتی پەروەری سنوورەکانی سلێمانی ،ھەڵەبجە، ڕاپەڕین و دەوروبەری سلێمانی، بۆ نوێکردنەوەی پەیمان و سۆزە بۆ ڕێبازەکەیان و دەمانەوێت لێرەوە بڵێین ئێمە ھێز و ئیرادەو پشتیوانی پارتی کوردایەتین.

عەلی حوسێن لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە: بارزان لانەی شێران، ڕەمزی قوربانیدان و بەرخودان و قوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدانە و ئێمە لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە بەردەوامین و بۆ ئەوە لێرەین جارێکیتر و بۆ ھەمیشە لەگەڵ شەھیدانی کورد و کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریشی ھەمیشە لەیاد پەیمان نوێ بکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کە ڕێبازی ڕاستەقینەی کوردایەتی و کۆڵنەدانە.
سەلاح جەلال





