٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارەکانی پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە کە ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەکەی لەلایەن سەرۆکی حکوومەت لە ھەولێری پایتەخت دانرا، ئێستا لە ٢٥%ی کارەکانی تەواو بووە.

نەخۆشخانەکە لە ١٥٠ تەختی خەواندن و ١٠٠ تەختی چارەسەری کیمیایی پێک دێت و تاقیگەیەکی پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت، سەرجەم ئامێرە پێشکەوتووەکانی چارەسەری نەخۆشییەکە لەخۆ دەگرێت و لەسەر ڕووبەری ٣٠ ھەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت و لە پێنج نھۆم پێک دێت، بەوەش دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان و عێراق.

بە تەوابوونی ئەو پڕۆژەیە پێشکەوتووتری تەکنەلۆجیای ئێم ئاڕ ئای، سیتیسکان، پێتسکان، چارەسەری تیشک، چاندنی مۆخی ئێسک، وێنەگرتنی گاما و چەندین تەکنەلۆجیای دیکە لەم نەخۆشخانەیە بەردەست دەبن.

جێگەی باسە، لە ١٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیەی دانا و، لە ڕێوڕەسمەکەشدا ڕایگەیاند: "لە کابینەی نۆیەمدا خزمەتی کەرتی تەندروستیمان کردووە و زیاتریش پێویستی بە خزمەتە، دەبێ ھاووڵاتییان لە نەخۆشخانە گشتییەکان ھەست بە ئاسوودەیی و ھەبوونی خزمەت بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار