٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لە یادی نەمرانی رێی رزگاریی نیشتمان دا

سەرچاوە: KDP.info

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی

بەسەركردنەوەی خانەوادەی هەردوو برای شەهیدی فەرماندە(ساڵح بێدودی و حوسێن بێدودی) : هیچ كاتێك رۆژانی پێشمەرگە وخوێنی شەهیدەكان كە بۆ رێبازی پارتی و بارزانی بووە لە یاد نەكرێت و دەبی ریز لەو قارەمانانەی ئەو رۆژگارە بنێن كە هەموو تەمەنیان بۆ ئاواتەكانی كوردستانێكی ئەمرۆیان هەلبَژاردووە

 

ئەوانەی گیان و خوێنی خۆیان كردە دیاری بۆ رێگای سەرفرازی خاك و نەتەوەكەیان ئەوانە جێگای شانازین و بۆ هەمیشە لە دڵ و ویژدانی میللەتەكەماندا بە نەمری دەمێننەوە، لێرەدا لە ئاست دوو برای شەهید هەلوەستە دەكەین، كە نمونەیەكی گەشن لە خەباتی پێشمەرگایەتی و خۆفیداكردن لە پێناو گەل و نیشتماندا، ئەوانیش شەهیدی فەرماندە (ساڵح عومەر بێدودی) و شەهید(حوسین عومەر بێدودی).

شەهیدی فەرماندە (ساڵح عومەر مستەفا) ناسراو بە (ساڵح بێدودی)یە. ئەم رۆڵە تێكۆشەرە لە ساڵی 1940 لە گوندی بێدودی سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كورد پەروەرو خەباتگێر لە دایكبووە، هەر لە تەمەنی مناڵیەوە بە روحیەتی شۆڕشگێری پەروەردە كرا بوو بۆیە هەستی كوردایەتی ناخی بزواندو لەگەڵ دەستپێكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول چەكی شەرەفی لە شان كردو رووی كردە چیایەكانی كوردستان و لە ساڵی 1961 دا گەیشتە ریزی پێشمەرگە، هەر لەو كات و ساتانەدا لەگەڵ رابەری كورد بارزانیی نەمر بۆ دەڤەری بادینان رویشت و رۆلێكی قارەمانەی بینووە بەشداری لە شەڕەكانی ئەتروش و سوارسپیندار،لومانا، بەتكی، پیرس، گەلی زاویتە، سەری ئاكری، ریزان، پیرەفات، سەری بیدارون، گورەتوو سەرریز و شەڕی زووكەو شەڕی رەواندز لە گوندی بادلیان كردووەو لەو شەڕەدا بریندار كرا، لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەردەم نمونەی میرخاس بوو وپاش بەیانی 11 ی ئەیلوول كرا بە حەرەس حەدود و پلەی نایب عەریفی پێ دراوە لە ساڵی 1974 دا، شەهیدی فەرماندە )ساڵح بێدودی(بەوپەڕی دڵسۆزییەوە چەكی بەرەنگاربوونەوەی دژی رژێمی فاشستی بەغدا هەڵگرت و لە شەڕەكانی سەرچیا لە دەڤەری بادینان و زوزك و گەرووی عومەرئاغا زۆر پالەوانانە بەشداری كرد. دوای نسكۆی شۆڕش وەكو هەزاران كورد لەگەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی ئێران دەبێت و دواتر بەشداری شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز دەكات و لە بەر دڵسۆزی و كوردایەتی كرا بە فەرماندەی بەتالیۆن لە قوەتی بارزان. لە ساڵەكانی 1979 تا 1981 لە زوربەی شەڕە پارتیزانیەكانی ناوچەی مێرگەسۆر بەشداری كرد و لە شەڕی رێزان بۆجاریكی تر بە سەختی بریندار دەبێـت و دیسان بەردەوام دەبێت لە بەر قارەمانایەتی و گیانفیدایی و تێكۆشانیەوە پلەی فەرماندەی هێزی پێ درا. شەهیدی فەرماندە )ساڵح عومەر بێدودی(كەسێكی نزیك و جێی متمانە و باوەر پێكراوی شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك بارزانی بووە . لە دوا شەڕ لە رۆژی 31/11/1983 لە هەڵمەتێكی مەردانە بۆ سەر رەبیەی دوژمن لە گەرووی ساركی لە ناوچە مێرگەسۆر پاش تێكدانی رەبیەكان فەرماندەی قارەمان (ساڵح عومەر بێدودی) بە خوێنی خۆی و دوو هەڤاڵی قارەمانی تر گیانی خۆیان فیدا كردو دوای شەهید بوونی برایەكانی خەباتیان كردووەو شەهیدی فەرماندە حوسین عومەر بێدودی جێگای برای تێكۆشەری دەگریتەوەو ئەویش بەشداری شۆڕشی گوڵانی كردووە لەگەڵ برایەكانی تری. (حوسین عومەر بێدودی) لە داستانی خواكوركیشدا رۆڵیكی قارەمانانەی هەبوو و هەروەها لە میحورەرەكانی راپەرینی بەهاری كوردستان وەك فەرماندەیەك چاونەترسانە لەگەڵ پێشمەرگە خەباتی كردووە هەروها یەكیك لەو تێكۆشەرانە بووە بەشداری داستانی كۆڕێ دەوركی ئەساسی هەبووە یەكیك لە ئامیر هێزەكانی قوەتی بارزان بووە و هەتاكو لە ساڵی 1996 شەهید دەبێت. ئێمە بۆ یادكردنەوەی ئەم شەهیدانە بە پێویستمان زانی سەردانی خانەوادەی هەردوو برای شەهید بكەین.

·  لە سەرەتا دا دایكە (هەمین مەرروان مەروان) خێزانی شەهید ساڵح بێدودی، كە ئەویش ئافرەتێكی تێكۆشەر بووەو لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر لە دایكبووە بەمشێوە هاتە ئاخەوتن:

هاوسەرم شەهید (ساڵح بێدودی) یەكێك لەو كەسانە بووە كە ئامادەی هەر قوربانیدانێك بووە بە خۆی و بنەماڵەكەی، كەسێك بووە كە ئاواتی بووە كوردستان ئازاد بێت، مروڤێك بووە لە تەمەنی لاویەتی چەكی شۆڕشی لە شان كردووە و هەرچی بۆ كوردایەتی كردبووایە هەر پێ كەم بووە دەیگوت دەبێ زیاتر خزمەتی رێگای بارزانی و شۆڕش بكەین كە رێبازی راستەقینەی گەیشتن بە ئازادیە. بۆیە من هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ژیانی هاوسەری مان پێك هێنا كە هەرچەندە خزمی یەكتر بووین ئەو كات زۆر سەخت بووە كە لە شاخ و لە پێشمەرگایەتی ژیانی هاوسەریمان پێكهێنا. كەسێكی بەرێز بوو لە ناو خزم و كەس و هاوڕێیانی.

·  رۆڵی هاوسەری شەهیدت (ساڵح بێدودی) لە شۆڕشی مەزن تا چ رادەیەك بوو؟ دایكە (هەمین) گوتی:

پێشمەرگەیەك بووە كە هەمیشە چەكی لە شان بووە هەروەك لە سەرەوە باسم كرد كە یەكێك لەو پێشمەرگەكانە بووە لە گەڵ بارزانیی نەمر لە بادینان خەباتی كردووە و لە هەموو شەڕەكانی ئەتروش و سوارسپیندار،لومانا، بەتكی، پیرس، گەلی زاویتە، سەری ئاكری و هتد.. هەریەك بە شێوازیك بووە كە دەتوانیت بچنە لای هاوسەنگەرانی یان هەڤاڵانی كەبە حەماسەتەوە كوردایەتیان دەكرد و لە ساڵی 1963 جارێك بریندار دەبێـت بەڵام بەردەوام دەبێـت لە خەبات كە چەند ئازاو ورە بەرز بووە و هانی خەڵك دەدا كە بَینە پاڵ شۆڕشی بارزانی بۆ كوردایەتی كەسێك بووە كە هەمیشە ترسی لە لا نەبوو مرۆڤێكی بە تەحمول بووە هەتا بڵی عاشقی رێبازی بارزانی بووە مرۆڤێك پڕ مەعنا كورد دوست بووە من زۆر پاڵپشتی ئەو بوومە منیش هاوكاری شۆڕشم دەكرد لە رووی پێداویستەكانی خواردن و شوشتنی جەل و بەرگ. لە نەبوونی هاوسەرم ئەركی بە خیو كردنی منداڵەكانم لە ئەستۆ دەگرت بۆ ئەوەی دەمانزانی كە رۆژێك شۆڕشی بارزانی هەر سەردەكەویت.

·  لە بارەی ئاوارە بوونی بۆ ئێران و رۆڵی شەهیدی فەرماندە (ساڵح عومەر بێدودی) لە شۆڕشی گوڵاندا، (دایكە هەمین) گوتی:

لە ئاوارەییش هەمیشە خۆراگر بووە كە چوین لەوی ئێمەیان دابەش كردین رژێمی ساواكی ئەو كاتی ئێران كە زۆر ناخۆشیان بۆ ئێمە هەبووە، لەویشدا چەكی شەرەفی هەڵگرت یەكێك لەو فەرماندەكانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز بووە كە چەندین پلەی عەسكەری وەرگرتوەە دیسان لە گەڵ برایەكان و كەسۆكاری چووە ناو خەبات یەكێك لە فەرماندەكانی قوەتی بارزان بووە كە دەورێكی ئەساسی هەبووە و هەتا توانی لە هەر داستانیك زەربەی كوشندەی لە دوژمن وەشاندووە و هەتا یەكێك لە باور پێكراوەكانی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی و سەرۆك بارزانی بووە كە لەگەڵ ئەوان پلانی پارتیزانی بۆ چۆنییەتی لێدان لە دوژمن دەكێشا، هاوسەرم شەهیدی فەرماندە ساڵح بێدودی لە شۆڕشی گوڵان هەمیشە هانی پێشمەرگە دەدا دەبی چەك و فیشەكتان پێ بێت و ئامادەساز بن. لە ئاوارەیی پاڵپشتی ئاوارەكانی كوردستانی دەكرد خەمخۆری ماڵی پێشمەرگە و شەهیدان بووە هەرچی بی كرابێت كردوویەتی هەمیشە رۆژانی تەنگی ماڵی ئاوارەكان بووە یارمەتیدانی هەژارانی دەدا و بۆ خەڵكی بی دەسەلات پشتیوان بوو كەسێك بوو هیچ كاتێك زولم و زۆرداری قەبوڵ نە دەكرد پەیوەندی یەكجار زۆری هەبووە لەگەل خەلكی و هەروها هەر كات كە پێشمەرگەیەك لە كاتی شەر بریندار دەبوو سەردانی دەكردو ئاگای لە ژیانی هەڤاڵانی بوو.

·  لە بارەی سیفەتەكانی شەهیدی فەرماندە( ساڵح بێدودی) لەگەڵ پێشمەرگەكان دایكە (هەمین) بە گریانەوە گوتی:

كەسێك بووە كە هەمێشە رێزی لە بیروبۆچونی پێشمەرگە دەگرت شەهید ساڵح بێدودی هەمیشە ژیانی وەك پێشمەرگە بوو، مرۆڤێكی سادە بوو وەك پێشمەرگە دەژیا هیچ كاتێك حەزی لە پلە و پایە نەبوو ئەگەریەكێك لە هاورێیانی شەهید یان بریندار دەبوو زۆری پێ ناخۆش بوو و هەر زوی دەویست تۆلەی ئەوان بكاتەوە لە شۆڕشی گولاندا مرۆڤێكی ئیداری بووە بۆ شۆڕش دەیانزانی كە چ پلانێك دانی بۆ ئەوەی بنكەكان و بارەگانی پێشمەرگە رێكوپێك و پارێزراو بن. لە شەڕەكان هەمووی یەك بە یەك شوێن و پەنجەی دیار بوو كە فەرماندەیەكی لێهاتوو و خاوەن ئەزمون بووە هەرچی بۆتان باس بكەم پڕنابیتەوە لە سیفەتەكان و گیانی كوردایەتی هاوسەرم هەتاشەهید بوونی خزمەتی كردووە و دەیزانی رۆژێك ئەوەی كە خزمەت بكات دەبی خۆ ئامادەی قوربانیدان بكات شۆڕشگێرەك بوو پڕ مانا.

·  دواتر چاومان بە خێزانی شەهیدی فەرماندە (حوسێن عومەربێدودی) خاتوو (خەجیج ئەحمەد شێخۆمەر) كەوت ئەویش یەكێك لەو ئافرەتانە بووە كە خزمەتی بەرچاوی هەبووە ولە خانەوادەیەكی كوردپەروەر لە دایكبووە گوتی؟

هاوسەری شەهیدم ئەویش برا بچوكی شەهیدی فەرماندە (ساڵح عومەر بێدودی) بووە و لە دوای شەهید بوونی ئەو لە هەموو برایەكانی بچوكتر بووە و لە شوێنی برای چووە. هاوسەرم هەمیشە دەیگوت شوێنی برای گەورەی شەهیدم گرتۆتەوە بۆ ئەوەی تۆلەی خوێنی ئەوان بكەینەوە. هاوسەرم مرۆڤێك بوو ئازاو چاوەنەترس كەسێك بووە كە دەیوست بۆ رێبازی بارزانیی نەمر خەبات بكات و لە چەندین لە داستانەكان لە شۆڕشی گوڵان لەگەڵ برایەكانی پێكهەوە بەشداربوون سەركەوتنیان بە دەست هێناوە.

·  لە درێژەی قسەكانی دا خەجیج لە بارەی هاوسەری شەهید(حوسێن بێدودی) لە ئاوارەیی و شۆڕشی گوڵاندا گوتی:

ئەویش هەمیشە ئاواتی رزگاربونی گەلی كوردستان بوو باش لە یادمە هەموو جار هاوسەرم كە دەهاتەوە و دەچویەوە ناو سەنگەری خەبات مانگانە نە دەهاتەوە كەسێكی رۆشنبیرو حزبی بووە و ئێستا باش یادمە ماڵی ئێمەیان دەكردە جێگای تەنزیماتی حزبی و كۆبونەوەیان دەكرد و من بە خۆم پاسەوانی ئەوانم دەكرد ئەگەریەكیك بێت بە ئەوان بڵیم، پیاوێكی بە وەفا و خزم و دوست بوو هەموو جار لە ئاوارەیی هانی گەنج و قوتابیانی دەدا كە بخوێنن و بە خوێندن دەتوانن خزمەت بە كوردستان بكەن. مرۆڤێك بووە وەك پێشمەرگە دەژیا هەمیشە لە پێشەوەی شەڕ بووە و فەرماندەیەك بووە كە هەر ئەمریك یان فەرمانێك لە لای سەركردایەتی دەرچووبایە ئەنجامی دەدا زۆر بە سەبرو تەحمول بوو لە داستانی خواكوڕك رۆڵیكی زۆر مەزنی هەبووە هەموو جار دەیگوت: جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی لە داستانی خواكوڕك فەرمووی كە وەزع بەوشێوەیە نامێنیت و كوردستان ئازاد دەبێت. دەتوانن بچنە لای هاوسەنگەرانی باسی هاوسەرم بكەن كە چوون خەباتكارانە شۆڕشی هەڵبژاردەبوو لە راپەڕینی بەهاری 1991 وەكو فەرماندەەیەك بەشداربووە و بەشداری داستانی كۆڕێ كردووە. بەلام بەداخەوە ساڵی 1996 شەهید دەبێت و گیانی فیدای پاراستنی ئەم ئەزمونە دەكات.

·  دواتر دایكە هەمین چەند یادگارییەك و هەتا ئەو وێنانەی هاوسەری شەهیدی فەرماندە (ساڵح بێدودی) لای بوو پیشانی داین و گوتی:

هەتا شەهید بوونی سەربەرزانەی هەر مقاوەمەتی كرد و هەمیشە دەیگوت سەربەرزیە مرۆڤ لە پێناو باوەڕو ئامانجەكانی رێبازی بارزانی شەهید بێت. لە 31/11/1983 گیانی خۆی فیدا دەكات و ئەو وێنانە و ئەوجانتایەی كە ماوە هەموو یادگارییەكانی رۆژانی سەختی خەباتی هاوسەرم بوو كە دوای شەهید بوونیش من پەیمانم بە هاوسەرم دا كە بەردەوام بم لەئەركی بەخیو كردنی منداڵەكانم بە هەبون و نەبون گەورە بوون ئەمرۆش لەسەر هەمان رێگای باوكیان دەرون و خزمەت بە نەتەوەكەیان دەكەن بۆیە دەڵێم ئەو یادگاییانە هەمیشە بە یاد دەهێنتەوە كە رۆژانێك هاوسەری شەهیدم (ساڵح عومەر و حوسێن بێدودی) كە بە ئێمەیان دەگوت كوردستان ئازاد دەبێـت لەوانەیە بە چاوی خۆم نەبینم و ئەو رۆژە دوور یان نزیكە. بۆیە ئەوانەی ئەمڕۆ هەموو دەسكەوتن و نابێت رۆژەكانی پێشمەرگە چون خەباتیان دەكرد و ئاوارەیی و دەردەبەری و برسیەتی و تینویەتی ئەوانە لە یاد بكەین ئەمڕۆ ئەو كوردستانە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگەیە سوپاس بۆ خوا هەرێمی كوردستان بەرێز جەنابی سەرۆك بارزانی سەرۆكایەتی دەكات و لە دەستیكی ئەمیندایەو كە هەمان رێگای كوردایەتی كردوتە دەست بۆ ئامانجەكان داو لە نەوەكانی ئەمڕۆش دەكەم مێژوی كوردستان باش بخوێنەوە كە رێبازی بارزانیی نەمر وانەی كوردایەتیە.

·       پاشان خێزانی شەهید حوسێن بێدودی گوتی:

بەلی ئەو وێنانە هەمیشە من بیرەورییەكانی هاوسەرم و ئاوارەیی و پێشمەرگەم بە بیر دینیتەوە كە چۆن خۆراگر و چاوەنەترسانە پێشمەرگەكان خەباتیان دەكرد و هەروەها ئەو وێنانە و یادگارییەكان هەریەك بە دەیان لاپەرە تەواو نابێتەوە هەمیشە هاوسەرم دەیگوت دڵنیان بن ئەو رۆژە هەر دێ و دەبێ هەربێ و كورد دەگاتە مافی خۆی . بۆیە من ئەوەندە دەتوانم بڵێم هیچ كاتێك رۆژانی پێشمەرگە وخوێنی شەهیدەكان كە بۆ رێبازی پارتی و بارزانی بووە لە یاد نەكرێت و دەبی ریز لەو قارەمانانەی ئەو رۆژگارە بنێن كە هەموو تەمەنیان بۆ ئاواتەكانی كوردستانێكی ئەمرۆیان هەلبَژاردووە داوا لەئافرەتان و خێزانی شەهیدو پێشمەرگە دەكەم كە هەموویان پێكەوە نەوەكانی ئەمرۆ و سبەی و داهاتوو فێرە راستی رێبازی بارزانیی نەمر بكەن كە تەنها ئەو رێبازە بۆ كوردایەتیە. ئێمە سوپاسی تۆی گەنج و كوڕی شەهید و رۆژنامەی خەبات دەكەین كە ئێمەی خانەوادەی شەهیدان بەسەردەكەیتەوە.

تیبنی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(4290) رۆژنامەی خەبات لە (3-4-2013)بڵاوبوویتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار