٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‎مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب)، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادر و کارمەندانی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادر و کارمەندانی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب)

لە بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ھێژای ڕۆژنامەکە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی نوێ ھەنگاوی تازە و  پێشکەوتوو تر بنێن.

ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) وەک ھەفتەنامەیەک بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت لە ڕێڕەوی ڕاگەیاندن و میدیادا بایەخی خۆی ھەیە بۆ خزمەتگەیاندن بەو بوارە و بۆ بەرجەستەکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانمان و گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بە دەوروبەر و جیھان.  

لە ساڵیاد و ئەو بۆنە پیرۆزەدا وێڕای ئەوەی کار و چالاکی و ڕۆڵی گرنگی ئێوە بەرز دەنرخێنین، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین بۆ لەمەودواش جێدەستی ئێوە بەسەر پانتایی میدیا و ڕۆژنامەوانیدا بەربڵاوتر و کاریگەرتر بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار