٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییان ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ھەستانەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات و ھیوا دەخوازێت جەژنی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، بە گەرمی و لە دڵەوە لە ھەموو ھاووڵاتییانی مەسیحیمان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا لە تەواوی مەسیحییان لە جیھان، پیرۆز دەکەم. ھیوادارم جەژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

لەم جەژنە پیرۆزەدا، ھەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکھاتەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەھاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە ھەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان. با ھەموومان ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی ھاوبەش کار بکەین بۆ خزمەت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

 

٢٠٢٥/٤/١٩

هەواڵی پەیوەندیدار