٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوینی ئەمساڵ بەشێکی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: دوو پڕۆژەی گەورەی ئاو لە شاری ھەولێر لە بواری جێبەجێکردن دان، یەکێکیان بە گوژمەی ٤٨٠ملیۆن دۆلار و ئەوەی دیکەش بە گوژمەی ١٨٩ملیار دینار.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئێستا دوو پڕۆژەی گەورەی ئاو لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، ئەوانیش پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر و پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەن، ئەوەی فریاگوزاری ٧٥%ی تەواو بووە، ئەوەی قوشتەپەش نزیکەی ٢٢%ی تەواو بووە، بۆیە بە تەواوبوونی ئەو دوو پڕۆژەیە لە شاری ھەولێر تا ٣٠ ساڵی دیکە کێشەی ئاومان نامینێت، بۆیە ئێستا پڕۆژەیەکی دیکەش جێبەجێ دەکرێت، ئەویش پڕۆژەی بەستانەوەی تۆڕەکانی ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری و تۆڕی ئاوی شاری ھەولێر بەیەکەوە، بۆیە تەواوی کێشەکانی ئاوی ھەولێر چارەسەر دەبن و لە قۆناغی یەکەم نزیکەی ھەزار بیر ڕادەگیرێن." 

ئای ئەحمەد گوتیشی: "بودجە پڕۆژەی فریاگوزاری ٤٨٠ملیۆن دۆلارە، ئەوەی قوشتەپەش ١٨٩ملیار دینارە، لە پڕۆژەی فریاگوزاری نزیکەی ملیۆنێک و ٦٠٠ھەزار کەس سوودمەند دەبن، تەنیا لە قۆناغی یەکەم ملیۆنێک کەس سوودی لێ وەردەگرن، بۆیە بڕیارە لەسەرەتای مانگی حەوت یەکێک لە ھێڵەکان بخرێتە کار و تا مانگی ١٢ ھەمووی تەواو بکرێت، پڕۆژەی قوشتەپەش بەردەوام کاری تێدا دەکرێت تا ئەویش تەواو بێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر." 

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار