٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد و پشتیوانییان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە.

ڕۆژی ھەینی ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوح یەڵماز‌، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھان کرا و باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی ھێڵی ئاسنین کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، "بیروڕا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاڵۆگۆڕ کرا و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پشتیوانیی لە پرۆسەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار