وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ KDP: هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق مه‌ترسی له‌سه‌ره

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه كار بۆ پێداچوونه‌وه به ستراتیژی ئیداره‌دانی ئاو و خاك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق مه‌ترسیی بەبیابانبوونیان له‌سه‌ره.
د. زێدا كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پێش ساڵی 2014 عێراق ستراتیژێكی بۆ ئیداره‌دانی ئاو و خاك راگه‌یاندووه، ئه‌و دیراسەته‌ی ستراتیژی عێراق بۆ ئه‌وه‌یە چۆن بتوانین ئیداره‌ی ئاو بكه‌ین و زەوییه كشتوكاڵییه‌كان بپارێزین، تا ئاستی ئاسایشی خۆراك به‌رز بكرێته‌وه و به‌رەنگاری وشكه‌ساڵی ببینه‌وه و ئاستی ئاویش به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه پێنج ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی خێرا هه‌یه له كه‌شوهه‌وادا، بۆیە كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاو له عێراق ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌شڵێت، هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی له عێراق سه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش نه‌گرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له هه‌فته‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان لایه‌نی عێراقی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری ئاو له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گاته ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌بینێ له‌و ستراتیژییەتەدا، ئه‌ویش به دروستكردنی به‌نداو و گلدانه‌وه‌ی ئاو.
د. زێدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هەرێمی کوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رتی ئاو دەبێت، چونكه لە باشووری عێراق كێشه‌ی به‌بیابانبوون دروست بووه و پێویسته رێگری بكرێت له بەبیابانبوونی ناوچه‌كانی خوارووی عێراق، به‌ڵام ئه‌و پێداچوونه‌وە ستراتیژییەی ئیداره‌دانی ئاو و خاك، كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی زۆرترین پڕۆژه‌ی ئاو ده‌كات، هه‌روه‌ها چۆن بتوانین ده‌ست به ئاوه‌وه بگرین و ئاو وه‌ك سامانێكی گرینگ به‌فیڕۆ نه‌درێت.
قائید میرۆ




