ههورامی: چەندین بابەتی گرنگ بۆ سیاسەتی پارتیمان پێشکەش بە ھەڤاڵانی قۆناغی چوارەم كران

پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی سێشەمە ۱٥ی ٤ی ۲٠۲٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستن، قۆناغی چوارەمی خولی ڕاهێنانی ڕێکخستن و برەودان بە تواناکانی ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتی دەستیپێکرد و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٧ی ٤ی ٢٠٢٥ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا قۆناغی چوارەمی ئەم خولەش سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "پاش جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە و خاڵەکانی بەرنامەی ڕاھێنانی ڕێکخستن و برەودان بە تواناکان بۆ قۆناغی چوارەمی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سەرجەم لقەکانی پارتیمان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٧ی ٤ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستن لە پیرمام ڕێورەسمی کۆتایی قۆناغی چوارەمی راھێنانەکە بەرێوەچوو.
د. هێمن ههورامی گوتیشی، "لەم قۆناغەشدا بە وردی ھەموو ئەو بابەتانەی کە پێویستن بۆ سەرکردایەتی ئۆرگان و برەودان بە شێوازەکانی ڕێکخستن و گەشەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی و ڕۆڵی حزبی سیاسی و چەندین بابەتی دیکەی گرنگ بۆ سیاسەتی پارتیمان لە قۆناغی ئێستا و ئامادەکاری بۆ ئاییندە، پێشکەش بە ھەڤاڵان کرا و دواتر بڕوانامەی بەشدار بوون درایە سەرجەم ھەڤاڵانی بەشدار بوو.






