سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش کرایەوە.
گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.





