نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه

سلێمانی_KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/4/16 له سلێمانى، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فیدراڵ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسى و گشتیی وڵات و دۆسیە هاوبەشەكان تاوتوێ كران و جەخت لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوكاریی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هێزە نیشتمانییەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سەقامگیرى كرایه‌وه، بە شێوەیەك كە خزمەتی یه‌كڕیزیى نیشتمانى و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بكات و هاوكار بێت بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵ لە جێبەجێكردنی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراق.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، داكۆكى له گرنگیی مسۆگه‌ركردنى ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها پابەندیی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بەهێزكردنی هاوكاریی بنیاتنەر لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان دووپات كرده‌وه، بە جۆرێك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی لێكگەییشتن و هاوبەشی له‌نێوان هه‌ردوولادا و هاوسەنگی و سەقامگیریی وڵات بپارێزێت.
دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو. تیایدا جەخت لەسەر پێویستیی دووركەوتنەوەی عێراق لە ململانێكان و پشتگیریی ئەو دەستپێشخەرییانە كرایەوە كە ڕێگەچارەی ئاشتیانە و دیالۆگ دەگرنە بەر بۆ چارەسەركردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچەكە.




