٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رۆژی چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025 لە سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لە سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە  سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەکی ترە لە دڕندەیی ناحەزانی کوردستان و هێمای ئیرادە و خۆڕاگریی گەلەکەمانە، بەرانبەر زوڵم و داگیرکاری.

هەواڵی پەیوەندیدار